Loading...
Image

سیستەمی هەڤرا بۆ پلاندانانی سەرچاوەکانی کۆمپانیا


لەگەڵ هەڤرا ئی ئار پی، هەموو ئەرکە گرنگەکانی بازرگانی- سەرچاوە مرۆییەکان، کات و ئامادەبوون، مووچە، ژمێریاری، دابین کردن، کۆگا، کڕین، و بەڕێوەبردنی پڕۆژە- سەرچاوەیەکی ناوەندی زانیاری نوێیان هەیە. هەڤرا ئی ئار پی کۆکردنەوە و هەڵگرتن و بەکارهێنانی زانیارییەکانی ڕێکخراوەکەت ڕێکدەخات.

بەشەکانی هەڤرا ئی ئار پی

هەڤرا ئی ئار پی ئەم بەشانەی خوارەوە لەخۆدەگرێت

سەرچاوە مرۆییەکان

وا لە هێزی کاربکە کەمتر کار بکات. پڕۆسێس و بەرنامەکانی سەرچاوە مرۆییەکان باشتر بکە. ئەزموونی خۆخزمەتگوزاری خۆیی پێشکەش بکە. ئەو تێڕوانینانە بەدەست بهێنە کە شوێنی کارکردنێکی باشتر درووست دەکات.


زانیاری زیاتر

بەڕێوەبردنی کات و ئامادەبوون

بەپێی پێداویستییە ناوازەکانی کار و پرۆسەکەت خشتەی کاتیی ناوازە، هەفتەی کارکردن و لیستی پشووەکان ڕێکبخە. بە دواداچوونی کاتەکانی کار کردن بکە، داواکاری مۆڵەت بەڕێوە ببە و بە بێ کێشە لەگەڵ مووچەدان یەکی بخە.

زانیاری زیاتر

بەڕێوەبردنی مووچەدان

لەگەڵ داتا پێكەوەبەستراوەکانی مۆدیولی ئامادەبوون، هەرگیز پێویست ناکات حاسیبە بەکاربهێنیت یان بە دەستی داتاکان دابنێیت، وەک کاتژمێرەکان و لێبڕینەکان. تەنها پێویستە کلیک لەسەر "حیساب کردن" بکەیت، هەر بەو ئاسانییە.


زانیاری زیاتر

بەرێوەبردنی ژمێریاری

سیستەمی ژمێریاری هەڤرا ڕێگە بە بازرگانییەکەت دەدات کە بەدواداچوونی هەموو جۆرە کردەیەکی دارایی بکەیت لەوانە کڕینەکان (خەرجییەکان)، فرۆشتنەکان (پسوولە و داهات)، پابەندبوونەکان (پارەدار کردنەکان، پابەندە داراییەکان) ...هتد


زانیاری زیاتر

بەرێوەبردنی دابین کردن

مۆدیولی دابینکردنی هەڤرا ئامرازەکان بۆ بەڕێوەبردنی پەیوەندییەکانی دابینکەران بە شێوەیەکی کارا و ئاسانکاری بۆ ناساندنی دابینکەران بۆ زنجیرەی دابینکردنی ڕێکخراوەکە دابین دەکات.


زانیاری زیاتر

سیستەمی بەڕێوەبردنی کۆگا

لەگەڵ مۆدیولی بەڕێوەبردنی کۆگای هەڤرا زانیارییەکانی کۆگاکەت بەڕێوەببە وەک (پێناسەی بەرهەم، کۆد کردنی کاڵا، کڕینی کاڵا، لیستی دابینکەران و بەکارهێنانی) و فرۆشگای جۆراوجۆر درووست بکە.


زانیاری زیاتر

بەڕێوەبردنی پڕۆژە

مۆدیولی بەڕێوەبردنی پڕۆژەی هەڤرا یارمەتیت دەدات لە بەڕێوەبردنی کارمەندەکانت و ئەو کارانەی کە لە پڕۆژەکانتدا بەشدارن. چانسی سەرکەوتنت زیاد دەکات و یارمەتیت دەدات پڕۆژەکان بە شێوەیەکی بەردەوام و کارا و لە کاتی خۆیدا و لە بودجەی دیاریکراودا پێشکەش بکەیت.


زانیاری زیاتر

- خاڵی فرۆشتن (POS)

مۆدیولی خاڵی فرۆشتنی هەڤرا ئەو شوێنەیە کە کڕیارەکەت پارەی ئەو کاڵا یان خزمەتگوزارییانە دەدات کە لەلایەن کۆمپانیاکەتانەوە پێشکەش دەکرێن.




زانیاری زیاتر

بەڕێوەبردنی هەواڵ و بۆنەکان

بۆ ئەوەی کارمەندەکان و ئەندامانی ڕێکخراوەکەت ئاگادار بکەیتەوە لە هەموو ئەو شتانەی کە لە دەوری ڕێكخراوەکەتدا دەگوزەرێت تەنها کلیکێک پێویستە بە بەکارهێنانی بڵاوکراوەکانی هەواڵی هەڤرا.




زانیاری زیاتر

Image
سەرچاوە مرۆییەکان

بەڕێوەبردنی کارمەندەکان بە بێ ماندوو بوون


هەڤرا ڕێگات پێ دەدات کارەکانی کارمەندەکانت لەوانە مووچەدان، سوودمەندبوونەکان، مۆڵەتەکان، کاتەکانی زیادە و زۆر شتی تر لە یەک شوێن و بە بێ ماندوو بوون بەڕێوە ببەیت.

باشتر کردنی بەڕێوەبردنی داتاکان
کۆگای ناوەندی داتاکان
ڕاپۆرت کردن بە پێی داواکاری

Image
کات و ئامادە بوون

کاتی کەمتر دابنێ بۆ بەدواداچوونی کات


بە پێی داواکاری و پڕۆسە تایبەتەکەی کۆمپانیەکەت خشتەی کاتی کار کردن، هەفتەی کارکردن، و هەروەها پشووەکان ڕێک بخە. مۆدیولی کات و ئامادە بوون دەتوانیت ئەژماری نەهاتنەکان بکات بۆ هەر کارمەندیک بۆ ئەوەی ڕێکاری پێویست بگریتە بەر کاتێک کە نەهاتنەکانی لە ڕادەی دیاریکراو تیپەڕی کرد.

ڕێگریکردن لە ساختەکاری کات یان خراپ بەکارهێنانی مووچە
بە ئاسانی لەگەڵ بەرنامەکانی تردا دەبەسترێتەوە
وەرگرتنی ڕاپۆرت لە پەنجەمۆرەکان

Image
مووچەدان

مووچەدان بە کەمتر لە خولەکێک بەکار بخە


یەکەی مووچە بەرپرسیارە لەسەر کردارەکانی مووچە بۆ هەر مانگێک کە بریتیە لە تۆمارکردنی مووچە، ڕاپۆرتی مووچە، پسوولەی مووچە، بەڕێوەبردنی نەهاتنەکان. یەکەی لیستی مووچەکان بە تەریب کار دەکات لەگەڵ لایەنەکانی دیکە وەک زیادکردن، کەمکردن، بڕینی مووچە، پاداشت و هتد. بەڕەچاوکردنی ئامادەبوون، نەهاتن وکارایی فەرمانبەر لەهەمان کات.

گەڕاندنەوەی کات/وەبەرهێنان
بە ئاسانی لەگەڵ بەرنامەکانی تردا دەبەسترێتەوە
وەرگرتنی ڕاپۆرت لە پەنجەمۆرەکان

Image
ژمێریاری

دڵی کۆمپانیا


سیستەمی ژمێریاری هەڤرا کاراییە سەرەکییەکانی کۆمپانیاکەت جێ بەجێ دەکات، کە کڕینی شمـەک و خزمەتگوزاری، پارەدانەکانی فەرمانبەران و داهاتەکان و هەروەها چاڵاکییە داراییەکان لە خۆ دەگریتەوە وەک وەرگرتنەوەی قەردەکان و فرۆشتنەکان و پارەدانەکان.

گەڕاندنەوەی کات و کەم کردنەوەی خەرجییەکان
دیدی دارایی زیاد دەکات
کەم کردنەوەی هەڵە

Image
دابین کردن

سیستەمێکی دابین کردن کە کارمەندەکانت خۆشی دەوێن


مۆدیۆلی دابینکردنی هێڤرا ئامرازەکان بۆ بەڕێوەبردنی پەیوەندییەکانی دابینکەران بە شێوەیەکی کارا و ئاسانکاری بۆ ناساندنی دابینکەران بۆ زنجیرەی دابینکردنی ڕێکخراوەکە دابین دەکات. وەڵامدەرەوە لە زنجیرەی دابینکردن و توانای پڕۆژەکە بۆ نیشاندانی شەفافیەت و بەشداریکردنی دابینکەران.

پرۆسەی سەرەکی: داواکردن، پەسەندکردن، کڕین، وەرگرتن.
درووستکردنی داواکاری کڕین و تۆماری قابیلی گەڕان.
هاوتاکردنی دوولایەنە (داواکاری کڕین، پسولە) کاتیک پێویستیت پێ دەبێت.

Image
کۆگا

بەڕێوەبردنی کۆگا ئاسان کرا


مۆدیۆلی کۆگاکردنی هەڤرا چالاکییە گرنگەکانی وەک بەڕێوەبردنی کۆگا، دانانی شتومەک، بەڕێوەبردنی کۆگا، تۆمارکردنی چوونە ژوورەوە و دەرچوونی کاڵا/شتەکان، نرخ و ژمێریاری کەرەستە و کاڵاکان، بەڕێوەبردنی داواکاری و داواکردن، کۆگاکردن و هتد لەخۆدەگرێت.

شوێنی باشتر و کەمکردنەوەی خەرجییەکانی کارکردن
بەرچاوڕوونی کۆگا
بەیەکەوە بەستراو لەگەڵ دابین کردن

Image
- بەڕێوەبردنی پڕۆژە

یەک شوێن ، نەک هەموو شوێنێك


بەشی بەڕێوەبردنی پڕۆژەی هەڤرا ڕێگەت پێدەدات پلان دابنێیت و ڕێکی بخەیت و کارەکانی تیمەکەت بەڕێوەببەیت، لە سەرەتاوە تا کۆتایی. دەتوانیت ئەرکەکانی تیمەکە ڕێکبخەیت بۆ ئەوەی هەمووان بزانن کێ چی دەکات. فیدباک و فایل و نوێکردنەوەی دۆخەکان هاوبەش بکە. لەگەڵ ئەوەشدا، دیدێکی تەواو لە کارەکان بەدەستبهێنە بۆ ئەوەی تیمەکان لە کاتی گونجاودا مامەڵە لەگەڵ ئەرکە درووستەکاندا بکەن.

ڕێکخستنی پڕۆژەکان بە چاوێک
هاوکاری لەگەڵ تیمەکەت بکە
بەدواداچوون بۆ پێشکەوتن و ئامانجەکان

Image
خاڵی فرۆشتن

خاڵی فرۆشتن
گونجاو لەگەڵ بزنسەکەتدا


بەشی خاڵی فرۆشتنی سیستەمی هەڤرا ئەو شوێنەیە کە کڕیارەکانت پارەی ئەو کاڵا یان خزمەتگوزارییانە دەدات کە لەلایەن کۆمپانیاکەتانەوە پێشکەش دەکرێن.

دەست پێگەیشتنی خێرا
ووردبینی زیاتر
کەم کردنەوەی کات بۆ بەڕێوەبردنەکەی

Image
بەڕێوەبردنی هەواڵ و بۆنەکان

نیگەران مەبە، هەڤرا لێرەیە


بەڕێوەبردنی هەواڵ و بۆنەکان لە سیستەمی هەڤرا تەنها چەند کلیکێک دەخایەنێت.

بە ئاسانی پلانی بۆنەکان دابنێ
بابەتە نوێەکان بە کلیکێک ڕابگەینە
حیسابی بکە

خزمەتگوزاریەکانی تر

جێ بەجێ کردن

شارەزاکانمان لە بواری جێ بەجێ کردن ڕابەرایەتی و پاڵپشتی ئێوە دەکەن لە پڕۆسەی دامەزراندنی سیستەمی هەڤرا. ئەمە کۆمەڵێک چاڵاکیی بەرفراوان لەخۆدەگرێت لە کۆکردنەوەی پێداویستییەکان تا ڕێکخستنی سیستەم. ئێمە سەرکردایەتی هەردوو کۆبوونەوەی دوور و ڕووبەڕوو دەکەین و ڕێنمایی کڕیارەکانمان دەکەین بۆ گەیاندنی سەرکەوتووانەی پڕۆژە.

ڕاهێنان

ڕاهێنان ڕاهێنانی کارامە. ئامادەکردنی ستافەکەت بۆ سیستەمیکی نوێ دەکرێت کارێکی سەخت بێت. بۆ کەمکردنەوەی بەشێک لەم فشارە، دەتوانین یارمەتیت بدەین بۆ دەستپێکردن. ڕاوێژکارانی سیستەمی هەڤرا و ئەندازیارانی ڕاهێنان پێداویستییەکانی ڕاهێنان و ڕێنمایی بەکارهێنەر پێشکەش دەکەن بۆ دڵنیابوون لە ژینگەیەکی فێرکاری ئاسانتر.

چاککردنەوە

ئێمە چاککردنەوە و پشتگیری سیستەمەکە پێشکەش دەکەین بە دڵنیابوون لە بەردەستبوون و کوالیتی پشتگیری بەردەوام لە ڕێگەی تەلەفۆن، ئیمەیڵ، یان سەردانی مەیدانی. ئەندازیاری پشتگیری یارمەتیت دەدات لە دڵنیابوون لە کارکردنی بێ کێشە لە تەواوی سیستەمەکە و دابینکردنی چاککردنەوەی ڕاست و نەهێشتنی کەموکوڕیەکان، لەوانەش دەستنیشانکردن و ڕاستکردنەوەی هەموو هەڵە شاراوەکان لە سیستەمەکەدا.